Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 23:12

دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان لەبارەی دۆخی سووریا ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی كۆماری سووریا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردوولا جەختیان لە پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکان و پاراستنی گەلی کورد لە سووریا كردەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری سووریا ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام دا.

بڵاویشی كردەوە: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی و سەربەخۆی خاكی سووریا کردەوە.

هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: هەردوو سەرۆك جەختیان لە پێویستی دەستەبەرکردنی مافەكان و پاراستنی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریا کردۆتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە "ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپ رێککەوتوون لەسەر بەردەوامی هاوکارییەكانیان بۆ كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی داعش".

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری سووریا هاتووە "هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا چەندین بابەتی دیكەی هەرێمی لەنێوان ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ كران، لەگەل جەختكردنەوە لەسەر گرنگی پێدانی دەرفەتێكی نوێ بە سووریا بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوویەكی باشتر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.