وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی رایگەیاند كە دەسەڵاتیان داوەتە سەرۆكی زانكۆكان بۆ ئەوەی پشوو لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان رابگەیەنن.
عەباس ئەكرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمشەو دووشەممە رایگەیاند "لەسەر بریاری د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکی زانکۆکان".
راشیگەیاند "سەرۆكی زانكۆكان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی کەشوهەوا دەتوانن بریاری پێویست لەسەر پشوو بدەن و لەپێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران قوتابیان و خوێندکاران".
بەگوێرەی پێشبینییەکانی كەشناسی، ئەمشەو و سبەی سێشەممە شەپۆڵێكی سەرما و بەفربارین و شەختە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما لە زۆربەی شار و ناوچەكان بۆ ژێر سفڕی سیلیزی دادەبەزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.