پارێزگای هەولێر بڕیاری دا، سبەی سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی لە سنووری پارێزگای هەولێر بكرێتە پشوو.
پارێزگای هەولێر ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "دوای کۆبوونەوەی ئەمشەوی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، سەبارەت بەو شەپۆلە بەفر و بارانبارین و سەرما و سۆڵەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، بڕیاردرا لەپێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی قوتابییان، سبەی سێشەممە 2026.1.20 بكرێتە پشوو".
بڵاویشی كردەوە "پشووەكە تەنیا لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر دەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.