Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 09:04

مەكتەبی رێكخستنی كەركووك-گەرمیان 27 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%

مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد بەبۆنەی 27 ساڵەی دامەزراندنییەوە و رایگەیاند "كوردستان تیڤی هەمیشە وەک قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی میدیاکار و سەنگەری داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد ناسراوە".

دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی مەكتەبی رێكخستنی كەركووك-گەرمیان بۆ كوردستان تیڤی:-

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 27 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی، تەواوی کادیران، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ئەم دامەزراوە میدیاییە نیشتمانییە دەکەین.

کوردستان تیڤی، وەک "کەناڵی دایک" و یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی، هەمیشە وەک قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی میدیاکاری لێهاتوو و سەنگەرێکی پتەوی داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد ناسراوە.

کوردستان تیڤی، بە شانازییەوە بە "کەناڵی پێشمەرگە" دەناسرێت، لە ماوەی 27 ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی ببێتە دەنگی ڕاستەقینەی خەبات، ئاوەدانی و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و لە کەرکووکی دڵ و گەرمیاندا.

ڕۆڵی کوردستان تیڤی لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرگریکردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان، جێگەی بایەخ و دەستخۆشییەکی زۆرە.

ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، وێڕای دەربڕینی ڕێز و پێزانینمان بۆ هەوڵە ماندوونەناسەکانتان، هیوای بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کاروانی ڕاگەیاندنی کوردیدا.

هەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتوو بن لە خزمەتکردنی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی.

مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.