وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ئەوروپا، لەگەڵ كۆمیسیاری باڵای پەنابەران كۆبووەوە و هەردوولا بارودۆخی پەناخوازان و ئاوارەکانیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردەوە "رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەوروپا، سەردانی د. بەرهەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کرد و پیرۆزبایی لێ کرد بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە نوێیە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست".
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە دا "لە دیدارەكەدا هەردوولا بارودۆخی پەناخوازان و ئاوارەکانیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد".
هەروەها بڵاوی كردەوە "هەر لە دیدارەكەدا جەخت لە بەردەوامی پاڵپشتی هەرێمی کوردستان کرایەوە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و ئاسایش بۆ ئەوانەی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە پەناگەی مانەوەیان لە چوارچێوەی مرۆییدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.