بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سۆران بەهۆی نالەباری كەشوهەوا، بڕیاری دا سبەی سێشەممە لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاكانی سنوورەكەیان بكرێتە پشوو.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "دوای ڕاوێژ لەگەل سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامەکان و وەرگرتنی دوایین ڕاپۆرتی کەشناسی لەسەر هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفڕ، بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیان، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنوورەکەمان، بڕیارمان دا سبەی بكرێتە پشووی فەرمی".
بڵاویشی كردەوە "پشووەكە سەرجەم قوتابخانەکانی (حکوومی و ناحکوومی) و پەیمانگەکانی سنووری پەروەردەی سۆران دەگرێتەوە".
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتریش هەریەك لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و چەند ناوچەیەكی دیكە بەهۆی نالەباری كەشوهەوا پشوویان راگەیاندبوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.