بەپێی ئەو داتایانەی نووسینگەی نیشتمانی ئاماری حكوومهتی چین ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووهتهوه رایگهیاندووه: ڕێژەی لەدایکبوونی چین لە ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە و گەیشتووەتە نزمترین ئاست لەدوای ژمارەی پێوانەیی لە ساڵی 1949، سەرەڕای هەوڵەکانی دەسەڵاتداران بۆ ڕاگرتنی دابەزینەکە.
به گوێرهی زانیارییهكانی نهتهوهیهكگرتووهكان، چین بۆ چوارەم ساڵه لەسەریەک دابەزینی ژمارەی دانیشتووانی تۆمار دەکات و لە ساڵی 2025دا 7.92 ملیۆن منداڵ لەدایک بوون تۆمارکراوە، واتە 5.63 لەدایک بوون لە هەر هەزار کەسێکدا.
چین بەدەست پیربوونی خێرای دانیشتووانهوه دەناڵێنێت، کە دەسەڵاتداران هەوڵدەدەن چارەسەری بکەن ئهویش بە هاندانی هاوسەرگیری و منداڵبوون،ههروهها پێشکەشکردنی هاوکاری چاودێریکردنی منداڵ و تەنانەت سەپاندنی باج لەسەر کۆندۆم.
بەپێی ئەو مۆدێلە دیمۆگرافییەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەرەی پێدراوە، ژمارەی دانیشتوانی چین دەتوانێت لە 1.4 ملیار کەسی ئەمڕۆوە بۆ 633 ملیۆن کەس تا ساڵی 2100 دابەزێت.
ڕێژەی لەدایکبوون لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام لە دابەزیندایە سەرەڕای وازهێنان لە پهیڕهوكردنی سیاسەتی یەک منداڵی.
هەروەها ڕێژەی هاوسەرگیری له چین بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی دابەزیوە.
زۆرێک لە هاوسەرە گەنجەکان بەهۆی زۆری تێچووی خوێندن و سهختی ژیان بڕیاریان داوه منداڵ خستنهوه دوا بخهن .
لەبەرامبەردا چین لە ساڵی 2025دا 11 ملیۆن و 31 هەزار حاڵەتی مردنی تۆمارکردووە کە دەکاتە 8.04 حاڵەتی مردن لە هەر هەزار کەسێکدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.