هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرای دەكات كە ئێستا زیندانی شەدادێ لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندا نەماوە كە هەزاران تیرۆریستی داعشی تێدایە.
راگەیاندنی هێزەكانی هەسەدە بڵاوی كردەوە: لە بەیانییەوە چەندان هێرش كراوەتە سەر زیندانی شەدادێ لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشقەوە.
هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: هێزەكانی سووریای دیموكرات رووبەڕووی سەرجەم هێرشەكان بوونەتەوە و لەم پێناوەش چەندان شەهید و برینداریان داوە.
راگەیاندنی هێزەكانی هەسەدە ئاماژە بەوەش دەكات: هەرچەندە بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان تەنیا دوو كیلۆمەتر لە زیندانییەكەوە دوورە، بەڵام هیچ دەستوەردانێكیان بۆ پاراستنی زیندانییەكە نەكرد.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا هاتووە: بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین كە ئێستا زیندانی شەدادێ لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانمان نەماوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.