ئه‌مرۆ دووشەممە، حكوومه‌تی فەرەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەحمەد عه‌رع سەرۆک کۆماری كاتیی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کوردەکان کرد و جەختی لە یەکگرتوویی خاکی سوریا کردەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به دڵسۆزییه‌وه وه‌كو هاوپەیمانیی کوردەکان دەمێنینه‌وه کە سەرکردایەتی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی‌یان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "پێشوازی لەو ڕێککەوتنی ئاگربەستە دەکەین کە ئه‌مرۆ لە نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە واژۆ کراوە.
حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا به ڕژدی داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەندبن به رێككه‌وتنه‌كه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ش هاتووه: "دەبێت ئاگربەستەکە دەرفەتێک بۆ هەنگاونان بەرەو یەکگرتوویی سووریایەکی نوێ بڕەخسێنێت".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ش هاتووه : "دەبێت ئاگربەستەکە دەرفەتێک بۆ هەنگاونان بەرەو ساتێکی بەرچاو بۆ یەکگرتوویی سوریایەکی نوێ بڕەخسێنێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.