Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 16:27

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە پێدانی کارەبا لە سێ پارێزگا کەمبووەتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گاز، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە چەند ناوچەیەک کەمبووەتەوە و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

ڕۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەم، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێکی  پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی درووست بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەم گرفتە بە شێوەیەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دروست کردووە، بەڵام تیمە هونەرییەکانی وەزارەت لە هەوڵی بەردەوامدان و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرفتەکە چارەسەر بکرێت و دۆخی کارەبا بۆ باری ئاسایی خۆی بگەڕێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.