ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا لە نامەیەکدا بە سەرۆک وەزیرانی نەرویجی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێنەبەخشراوە، چیتر "پابەند نییە تەنها بۆ ئاشتی کاربکات".
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا کە ئاڕاستەی جۆناس گاهر ستۆری سهرۆكوهزیرانی نهرویجی کردووە، نووسیویەتی، "بەو پێیەی وڵاتەکەت بڕیاریدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم پێ نەبەخشێت دوای ئەوەی زیاتر لە هەشت جەنگم وەستاند، چیتر هەست بە پابەندبوون ناکەم کە تەنها بۆ ئاشتی کاربکەم".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ئاشتی وەک بژاردەی باڵا دەمێنێتەوە، بەڵام دەتوانێت ئێستا بیر لەوە بکاتەوە کە چی باش و گونجاوە بۆ ئەمریکا.
ستۆر لە وەڵامی ترهمپدا رایگهیاندووه: خەڵاتی نۆبڵ لەلایەن حکوومەتی وڵاتەکەیەوە نابەخشرێت، بهڵكو دهزگایهكی سهربهخۆیه و كارهكانی بێلایهنانه دهكات.
ترامپ خواستی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند دووپات کردەوە، هەڵوێستێک کە نیگەرانییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا دروستکردووە.
ناوبراو گوتی: دانیمارک ناتوانێت ئەم خاکە لە رووسیا یان چین بپارێزێت.
ترەمپ لە پۆستەکەیدا کە ئاراستەی جۆناس گاهر ستۆری کردبوو، درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: "جیهان سەلامەت نابێت تاوەکو کۆنترۆڵی تەواوی گرینلاندمان نەبێت".
دوای ئەوەی ترەمپ هیوای خواستبوو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستبهێنێت بەهۆی وەستاندنی هەشت جەنگ له جیهاندا، بهڵام دواترخەڵاتەکە بەخشرایە ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا.
هەفتەی ڕابردوو ماچادۆ ڕایگەیاندبوو کە میدالیای خەڵاتەکەی پێشکەشی بە ترەمپ کردووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.