Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:06

 هەولێر.. مەراسیمی ئالۆگۆری پۆستی بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بەرێوەچوو

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان له‌ هۆڵی رۆشنبیری، ئاڵوگۆڕی ئیداری بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو..

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19.1.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر و ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریکاری وەزارتی رۆشنبیری و ژمارەیەکی زۆر لە نوسەرو هونەرمەندو رۆشنبیران، لە هۆلی رۆشنبیری لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر مه‌راسیمی دەستبەکاربوونی سیروان عوسمان وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و فه‌رهه‌نگ غەفور وه‌ك راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رێوه‌چوو...

له‌و مه‌راسیمه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر لە وتەیەکدا، وێرای ئاماژە کردن بە بزاڤی چالاکییە هونەری و رۆشنبیریەکانی هەولێر، کە خۆشبەختانە لە پێشکەوتنی بەردەوامدایە، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێری کرد و ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی دیارو به‌رچاوی فه‌رهه‌نگ غه‌فوور کرد کە وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ ئه‌زموون لە چەندین وێستگه و چالاكی هونه‌ری ورۆشنبیری هەولێری پایتەختدا شوێن په‌نجه‌ی دیار بووه‌.

هاوكات هیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەڕێوەبەری نوێ به‌رێوه‌به‌رایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سیروان عوسمان خواست و ئاماژه‌ی به‌ ئه‌زموونی ئه‌ویش كردو هیوای خواست جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ بێت كه‌ پێی بەخشراوە و به‌ هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، خزمه‌تی به‌رچاو پێشكه‌ش به‌ بزاڤی هونەری و رۆشنبیری و هاووڵاتییانی هه‌ولێر بكات.  

لە کۆتاییدا لەلایەن پارێزگاری هەولێرو ئامادەبووانەوە چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزباییەکانیان ئاراستە کران.

کوردستان کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.