فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤیدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت، کوردانی دیاسپۆرا لە ڕێگەی شاشەی کوردستان تیڤییەوە پەیوەست بوون بە خاک و نیشتمان.
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی کەناڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.
دەقی پەیامەکە:
پەیامی پیرۆزبایی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
بۆ/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێزی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی
بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایک، (کوردستان تیڤی)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم بینەرانی ئەم کەناڵە ڕەسەنە دەکەین.
کوردستان تیڤی لە ماوەی کارکردنیدا، نەک هەر تەنیا مینبەرێکی ڕاستگۆی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بووە، بەڵکو وەک قوتابخانەیەکی نەتەوەیی، ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە پاراستنی زمان، کولتوور و ناسنامەی کوردی، بەتایبەتی بۆ ئێمەی کوردانی دیاسپۆرا کە هەمیشە لە ڕێگەی شاشەکەی ئێوەوە پەیوەست بووین بە خاک و نیشتمان.
ئێمە لە فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، دەستخۆشی لە ماندووبوونی یەک بە یەکی کارمەندانی ئەم دامەزراوەیە دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و ئازادی و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.
دووبارە یادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆز بێت.
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
18ی کانوونی دووەمی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.