Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 11:58

مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی جیهان دیدار ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (World Economic Forum) لە شاری داڤۆس، کە بڕیارە چالاکییەکانی لە ڕۆژانی 19 تا 23ـی ئەم مانگە بەڕێوە بچن.

بڕیارە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک، سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهان ئەنجام بدات.

تەوەری سەرەکیی دیدارەکان تەرخان دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە.

هەروەها مەسرور بارزانی تیشک دەخاتە سەر پڕۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا، بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز و فرەچەشن لە هەرێمی کوردستان.
 

کوردستان جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.