Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 16:30

لە سلێمانی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%

پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، ئەوەش بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە.

ڕۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەم، پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی دابەزینی زۆری پلەی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا بڕیارماندا ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە، لە هەموو خوێندنگا و ناوەندەکانی خوێندنی حکوومیی و ناحکوومیی، دەوام ڕابگیرێت

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بڕیارەکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان دراوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت پلەی  گەرما بۆ ژێر سفر دابەزن، ئەمەش مەترسی بۆ سەر سەلامەتی خوێندکاران دروست دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.