بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئامێدی ڕایگەیاند، تیمەکانی چاککردنەوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا توانیویانە کێشەی کارەبای چەندین گوند و کۆمەڵگە چارەسەر بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئامێدی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تیمەکانی چاککردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەستاون بە چارەسەرکردنی چەندین کێشەی کارەبا لە سنوورەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای سەرسەنگ توانیویانە سندووقی گۆڕەرێکی (250 کەی ڤی) لە کۆمەڵگەی ئازادی، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناحیەی سەرسەنگ، چاک بکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای کانی ماسێ، بە هەماهەنگی و هاوکاریی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبان، کێشەی پچڕانی کارەبای گوندی "هرورێ"یان چارەسەر کردووە.
هەروەها هەر لەو ماوەیەدا، تیمەکانی کانی ماسێ کێشەی کارەبای چەند ماڵێکیان لە گوندی "دێریشکێ" چارەسەر کردووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.