بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی ڕێختەر لە دووریی 4 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆک ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 07:48ـی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، بوومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکان، گوڕی بوومەلەرزەکە 3.6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و قووڵییەکەشی 12 کیلۆمەتر بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە چەقی بوومەلەرزەکە تەنیا 4.6 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆکەوە دوور بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.