به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 27 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پڕ له خزمه‌تی كوردستان تیڤی، ئه‌سرین عاسی شوانی وه‌كو نووسه‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی ناردووه بۆ كه‌نال كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان tv
27 ساڵەی دامەزراندنی که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان tv خۆری لە ئاسمانی بواری ڕاگەیاندنی کوردستان هەڵهات، هەمیشە کەناڵێکی بەهێزی تێکۆشانی کوردایەتی بووە، لە ڕابردوو ئێستا و لە ئایندەش دا باشترین بژاردەیە لە پێناو مافە ڕەواکانی گەلی کورد و شکۆی کوردستان و بزافە ڕەواکەی.
خزمەتێکی زۆر‌و بێ شوماری به بواری راگەیاندن بەخشیوە، هەمیشە لە گەڵ سێرەی نیشانەی تفەنگی پێشمەرگە بووه و بوەتە بەشێکی گرنگ لە ڕەوتی شۆڕشی کورد‌و کوردستان .
لە یادی ئەو خەرمانە بە بەرەکەتە سڵاو لە یەک بەیەکی و ستافی کەناڵی ئاسمانی کوردستان tv دەکەم و هیوای بەردەوامی زیاترتان بۆ دەخوازم بۆ زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندنی کوردی.
ئەسرین عاسی شوانی // نووسه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.