Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:51

سەرۆک بارزانی: هیوادارین هەموو لایەک بۆ ئەو ڕێککەوتنانە بگەڕێنەوە کە پێشتر لە نێوان لایەنەکانی سووریا بەستراون

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بڵاو کردەوە و هیوای خواست بە زووترین کات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن و هەموو لایەک بۆ ئەو ڕێککەوتنانە بگەڕێنەوە کە پێشتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەکانی سووریا بەستراون.

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا و لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دوێنێ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و سەرۆکی ئەنەکەسە هەبوو.

هیوادارین بە زووترین کات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن کە ئێستا لەنێوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئارادایە و هەموو لایەک بۆ ئەو ڕێککەوتنانە بگەڕێنەوە کە پێشتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەکانی سووریا بەستراون. هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆکی سووریا لەبارەی مافەکانی کورد بە هەنگاوێکی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و  هیوادارین ببێتە زەمینەیەک بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەکانی گەلی کوردی لەسەر بنیات بنرێت.

مسعود بارزانی

18ی کانوونی دووەمی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.