Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

وەزارەتی کشتوکاڵ وادەی تۆمارکردنی ناوی جووتیارانی گەنم و کردنەوەی هەژماری بانکی درێژ کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ کارئاسانیی جووتیاران، وادەی تۆمارکردنی ناوی جووتیارانی گەنم و کردنەوەی هەژماری بانکی تا سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵ درێژ کردەوە و جەخت لە بەستنەوەی جووتیاران بە سیستەمی بایۆمەتری دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 18ـی کانوونی دووەم، وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی پلانی چاندنی زستانە، بەتایبەتی دانەوێڵەی گەنمی ساڵی 2025-2026 و چارەسەرکردنی کێشەکانی وەرگرتنی شایستە داراییەکان، بڕیار درا وادەی ناونووسینی جووتیاران درێژ بکرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، وەک کارئاسانی و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ جووتیاران، پرۆسەی ناونووسین و تۆمارکردنی زانیارییەکان تاوەکو ڕێکەوتی 1/3/2026 درێژ کرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، هەموو جووتیارێکی وەبەرهێنەری گەنم پێویستە پابەندی پرۆسەی بایۆمەتریی جووتیارانی هەرێم (UPN) بێت و ڕێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی لەمەودوا شایستە داراییەکانیان بە شێوازی سیستەمی بانکی وەربگرن.

ئەم ڕێکارانە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا جووتیاران دوو فۆرمی تایبەت بە (تۆمارکردنی ناوی جووتیار) و (تۆمارکردنی هەژماری بانکی) پڕ دەکەنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.