Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:51

لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 14 هەزار تۆن کەلوپەل  لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل گەڕێندراونەتەوە و لەنێوبراون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئاشکرای کرد لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، بە هەزاران تۆن کەلوپەل و کەرەستەی جۆراوجۆر بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنینەکان و نەگونجانیان لەگەڵ ڕێنماییەکان، ڕەت کراونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕێکەوتی 1ـی 1ـی 2025 تاوەکو 31ـی 12ـی 2025، بڕی 14 هەزار و 174 تۆن  کەرەستەی جۆراوجۆر لەلایەن تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکەوە پەسەند نەکراون، چونکە لەگەڵ ڕێنمایی و ستانداردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەگونجاون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردووەتەوە کە زۆرینەی ئەو کەلوپەلانە بۆ وڵاتی سەرچاوە گەڕێندراونەتەوە و بەشێکی دیکەشیان بەپێی ڕێکارە یاساییەکان لەنێوبراون. ئەم ڕێوشوێنانەش لەپێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراک و تەندروستیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردنە لە هاتنەناوەوەی کاڵای نەشیاو.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، ستایش و دەستخۆشیی ئاراستەی سەرجەم ستاف و فەرمانبەرانی دەروازەکە کردووە، کە بە خەمخۆری و دڵسۆزییەوە ئەرکەکانیان لە جێبەجێکردنی یاسا و پشکنینی وردی کاڵاکان بەجێ گەیاندووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.