پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، لەگەڵ تۆم بەڕاک نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا .
ههر له دیدارهكهدا: جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایهوه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.