Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 22:05

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە تۆم باراك نوێنەری دۆناڵد ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە  مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو، تۆم باراك سڵاو و ڕێزی سەرۆك ترامپی بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

 هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییە مەیدانیەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەوە كرایەوە كە بۆ گەییشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت.

ە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئەمەریكای لە یارمەتیدانی لایەنەكانی سووریا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.