ئه‌مرۆ شه‌ممه 17-1-2026، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پێشوازی له مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا ده‌كات كه دوێنێ هه‌ینی تایبه‌ت به ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردانی كوردستانی سووریا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه..
پێشوازی لە مەرسوومی دوێنێی ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری سووریا دەکەم. داننان بە کورد وەک پێکهاتەيه‌كى ڕەسەن و پاراستنی مافه‌كانى، هەنگاوێكی گرنگى سياسى و ياساييى دروسته بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ و مسۆگەرکردنی مافی هەمووان.
ڕێزگرتن لە فرەیی و یەکسانی وەک سەرچاوەی هێز، نەک هۆکاری دابەشبوون، بنەمای سەقامگیری و ئاشتییە و پێکەوەژیانی نیشتمانی بەهێز دەکات.
له كاتێكدا ئه‌م مه‌رسوومه به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە له‌وه‌دايه بکرێنە یاسای بەکار و لە دەستوورى داهاتووى سووريادا جێ‌گير بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن.
پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک له سووریا کە هەموو پێکهاتەکان بێ جیاوازی و پەراوێزخستن لەباوەش بگرێت، تیایدا مافه سیاسی و کولتوورییه‌کانی هه‌مووان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه به‌هێز بكات.
بۆيه داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكه‌ن بۆ دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرسوومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و کرداری بەرجەستە. هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك له‌پێناو ئاشتى و سه‌قامگيريدا ئاماده‌يه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.