بهبۆنهی تێپهڕبوونی 27 ساڵ له تهمهنی پڕ له خزمهتی كوردستان تیڤی وهكو یهكهم كهناڵی نیشتیمانی له ههرێمی كوردستان، یهكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستهی كهناڵ كردووه كه ئهمه دهقهكهیهتی ..
بەڕێزان، سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەند و
رۆژنامەنووسانی کوردستان تیڤی
27ساڵ لەمەوبەر، لەو کاتەی نەتەوەکەمان تینووی دەنگێکی رەسەن و وێنەیەکی نیشتمانی بوو، (کوردستان تیڤی) وەک یەکەمین مەشخەڵی ئاسمانی، بێدەنگیی شکاند و بوو بەو پەنجەرەیەی کە کوردستانی پێ ئاشنای جیهان کرد.
ئەمڕۆ کە یادی 27 ساڵەی ئەم مێژووە زێڕینە دەکەینەوە، تەنیا یادی دامەزراندنی کەناڵێک ناکەین، بەڵکوو رێز لە قوتابخانەیەک دەگرین کە پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیی و نەخشێنەری هۆشیاریی نەوەکانی دوای خۆی بووە.
کوردستان تیڤی 27 ساڵە وەک قوتابخانەیەکی پیشەیی، پارێزەری بەها باڵاکانی گەلەکەمان و دەنگی راستەقینەی خەبات و ئاواتەکانی بووە.
دووبارە یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و داهێنانی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کاروانی پیرۆزی راگەیاندنی نەتەوەییدا، هەمیشە لە لووتکەی پێشەنگیدا بن.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.