Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 02:12

ئاری نانەکەلی: کوردستان تیڤی بووەتە پردێکی پڕ متمانەی نێوان هاووڵاتییان و دەسەڵات

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤیدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە و ڕایگەیاند، ئەم کەناڵە بەهۆی ڕاستگۆیی لە گەیاندندا، لە ڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە پێشەنگ بووە.

ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هیوا دەخوازێت کەناڵەکە بەردەوام بێت لەسەر گەیاندنی دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکە:

27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی پیرۆز بێت.

لە یادی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان سەرپەرشتیاری گشتیی دەزگای سەتەلایتی کوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەر و کارمەندان دەکەم.

کوردستان تیڤی لە ڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و تەبایی و لێبووردەیی و پێکەوەژیان پێشەنگ بووە، بەهۆی ڕاستگۆیی لە گەیاندن، بووەتە پردێکی پڕ متمانەی نێوان هاووڵاتییان و دەسەڵات.

هیوادارم بەردەوام بن لەسەر گەیاندنی دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.

هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم و دووبارە بە گەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەم.

ئاری نانەکەلی
17/1/2026
 

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.