زیبا تەها پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم کەناڵە هەمیشە پابەندی بنەماکانی یەکسانی و ڕێزگرتن لە ئافرەتان بووە و پارێزەری هێڵی فکریی کوردستانی کردووە.
زیبا تەها، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرایەتی، کارمەندان و هەموو ستافی میدیایی ئەم کەناڵە دەکەم.
کوردستان تیڤی هەمیشە پابەند بووە بە بنەماکانی کاری ڕاگەیاندن، ڕاستگۆیی، هاوسەنگی و پیشەییبوون، لە هەمان کاتدا دەربڕی هەڵوێست و بەرژەوەندیی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانیی کوردستان و کوردستانییان بووە، هەروەها پارێزگاریی لە هێڵی فکریی کوردستانی کردووە.
بۆ ئێمەی ئافرەتانیش، کوردستان تیڤی ئەو کەناڵەیە کە پابەندی لە بنەماکانی یەکسانی و ڕێزگرتن لە ئافرەتان کردووە، وەک یەکێتیی ئافرەتانیش هەمیشە پشتیوان و هاوکارمان بووە لە بڵاوکردنەوەی پەیام و چالاکییەکانمان بۆ ئافرەتان و ڕای گشتی.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، دووبارە پیرۆزبایی پێشکەش دەکەم و هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆتان دەخوازم.
زیبا تەها
سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
17/1/2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.