بهبۆنهی تێپهڕبوونی 27 ساڵ بهسهر دامهزراندنی كهناڵی كوردستان تیڤی لقی 19ی چهمچهماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاڕاستهی كهناڵ كردووه كه ئهمه دهقهكهیهتی . .
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كارمەند و ڕۆژنامەنووسانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
بەبۆنەی (27) ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵەکەتان دەكەین، بە هیواین هەمیشە لە پێشكەوتندابن.
كوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئەمڕۆ خاوەنی پەیامی ڕوون و ڕاستگۆیانەی خۆی بووە و بەرپرسانە و پیشەییانە ڕۆڵی دیاری گێڕاوە لە بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و بۆتە جێگەی متمانەی هاونیشتیمانیان.
ئومێد دەکەین وەک هەمیشە لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى نیشتمان و پاراستنى بەها باڵاكانی گەلەكەمان و كلتوور و هونەر و زمانی كوردی بەردەوام و سەرکەوتووبن.
دووبارە ئەم یادەتان پیرۆزبێت.
مام هێرش جەباری
بەرپرسی لقی ١٩ی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.