Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 09:53

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە پیرۆزبایی لە کوردستان تیڤی دەکات 

کوردستان TV
100%

شێرکۆ حەبیب لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤیدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵەکە دەکات و هیوای بەردەوامی لە پێشەنگی و گەیاندنی دەنگی کورد بە جیهان دەخوازێت.

شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر، بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو کەناڵە بە شێوازێکی شارەزایانە و سەردەمیانە کارەکانی ئەنجام داوە.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان تیڤی

بەڕێزان لە کەناڵی کوردستان تیڤی

سڵاو و ڕێز

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم کارمەندان و ستافی بەڕێزی کەناڵی کوردستان تیڤیی دایک دەکەم، کەوا هەڵگری یەکەم مەشخەڵی جیهانی ڕاگەیاندنی کوردی بوو لە ڕێگای کەناڵە ئاسمانییەکان.

هیوادارم کەوا هەر دەم بەردەوام بن لە پێشەنگی و گەیاندنی دەنگی کورد و ئەزموونی دیموکراسیی کوردستان بە جیهان. بێگومان لە ماوەی ڕابردوو بە شێوازێکی شارەزایی و سەردەمیانە و لێهاتوویی کارەکانتان ئەنجام داوە، هەڵبەتە ئەمەش بە هەوڵ و کۆششی کەسانی شارەزا و دڵسۆز و پسپۆڕ ئەنجام دراوە، هەر ئەمەش لەو کەسایەتییانە چاوەڕوان دەکرێت.

دووبارە پیرۆزە و هیوادارم ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەری زیاتر بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن.

لەگەڵ ڕێزم

شێرکۆ حەبیب
بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر
 

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.