میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، بڕیارە سبەی شەممە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە شاری هەولێر لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆ ببێتەوە و ئامانجیش ڕێگریکردنە لە هەڵگیرسانی شەڕ لە سووریا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتەر"ـی ئەمریکی کە ئەمڕۆ هەینی 16ـی کانوونی دووەم، لە زاری سەرچاوەی تایبەتەوە بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە سبەی شەممە، تۆم باراک، نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆ ببێتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە، ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵێکی هەماهەنگکراوی ئەمریکادا دێت بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانی ململانێیەکی گشتگیر و شەڕ لەنێوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.