Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 15:49

راگەێندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانیەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری له‌ شاری سلێمانی به‌هۆی ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر به‌ كوردانی رۆژئاوا تووشی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌ ده‌بێت و رێگه‌ی پێ ناده‌ن وتاره‌كه‌ ته‌واو بكات، ئه‌وقافی سلێمانیش ده‌ڵێت، لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكده‌هێنین.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وقافی سلێمانی هاتووه‌: ئەمڕۆ ھەینی لەکاتی گوتاری ھەینی لە مزگەوتی بەختەوەری شاری سلێمانی، بەھۆی ھەندێ بابەتی لابەلای دەرەوەی وتار، گفتوگۆیەک لەنێوان مامۆستای وتارخوێن و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروست بووە و بووەتە ھۆی نیگەرانی بەشێکی نوێژخوێنان، ئێمە لەبەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف ئەم سێ خاڵە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو...  

یەکەم //  بەپێی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی ڕێکخستنی گوتاری ئاینی، ھیچ مامۆستایەکی بەڕێزی وتارخوێن نابێت (ڕاستەوخۆ یان نا راستەوخۆ )ھێرش بکاتە سەر ھیچ کەس و لایەنێک لە کاتی وتار و لەنێو حەرەمی مزگەوتدا.

دووەم //  تێکدانی کەشی وتارو بەشێکی نوێژ خوێنان لەناو وتار بەم شێوازەی لەبڵاوکراوەکاندا تۆمارکراوە، ئارامی مزگەوتەکان تێکدەدات کە ھیچ کەسێک ئاواتی بۆ ناخوازێت.

سێیەم //  بریارماندا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند تاوەکو بگەینە دروستی بابەتەکەو لەکۆتایدا بەپێی یاساو ڕێنماییەکان مامەڵە دەکەین .

خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی

16-1-2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.