ئه‌مرۆ هه‌ینی 16-1-2026 ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گێرهارد کارنەر وەزیری ناوخۆی حکوومەتی نەمسا لە شاری ڤیەنای پایتەخت بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ هەینی لە رۆژی یەکەمی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گێرهارد کارنەر وەزیری ناوخۆی حکوومەتی نەمسا لە شاری ڤیەنای پایتەخت کۆبوونەوە.
پەرەپێدانی هەماهەنگی ئاسایشی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، رووبەرووبوونەوەی کۆچی نایاسایی، و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی تۆڕەکانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان و بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بوون.
ئه‌وه‌ش هاتووه: ئەم دیدارە فەرمییە هەنگاوێکی دیکەی هاوبەشێتی نێوان هەردوو حکوومەتە بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایان،پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاری ستراتیژی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئالنگارییە ئەمنییەکان لە پێناوی پتەوکردنی سەقامگیری ئاسایشی هەرێمی و پەرەپێدان و گەشەکردن بۆ بەرژەوەندی هەروولا و جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.