Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 02:46

دۆناڵد تره‌مپ پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە ڕاگەیاند كه‌ خۆی له‌ 15 ئه‌ندامی وڵاتانی جیاواز ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ رۆڵیان ده‌بێت له‌ ئاوه‌دانی و سه‌قامگیریی كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ داهاتوودا.

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دۆناڵد تره‌مپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه‌: "شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاشتی ڕابگەیەنم."  

هەروەها گوتیشی: " بەم زووانە ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاشتیی و ئاوه‌دانی غه‌ززه‌ ڕادەگەیەنین، بەڵام دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کە ئەمە گەورەترین و بەرزترین ئەنجوومەنە کە تا ئێستا پێکهێنرابێت، لە هەر کات و شوێنێکدا بێت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.