Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 07:27

نیوزلەندا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تاران داخست

کوردستان TV
100%

نیوزلەندا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە تارانی پایتەختی ئێران داخستووە و سەرجەم كارمەندەكانیشیان گەڕاندۆتەوە بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی ئەمنیی ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی نیوزلەندا رایگەیاند: شەوی رابردوو سەرجەم كارمەندەكانی باڵیۆزخانەكەمان خاكی ئێرانیان جێهێشتووە و بەسەلامەتی گەیشتوونەتەوە وڵات.

راشیگەیاند: ئێستا بەشێك لە كارەكانی باڵیۆزخانەی تاران لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ئەنجام دەدرێن بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی ئەمنیی ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی نیوزلەندا داواشی لە خەڵكی وڵاتەكەی كرد بەهیچ شێوەیەك سەردانی ئێران نەكەن، هەروەها ئەوانەشی ئێستا لەوێن بەزووترین كات هەوڵی جێهێشتنی وڵاتەكە بدەن و بگەڕێنەوە.

نەشی شاردەوە كە باڵیۆزخانەكەیان ئێستا تەنیا دەتوانێت چەند خزمەتگوزارییەكی سنووردار پێشكەشی هاووڵاتییان لە ناوخۆی ئێراندا بكات.

دوێنێ پێنجشەممە حكوومەتی كەنەدا بەفەرمی كوژرانی هاووڵاتییەكی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئێران بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە راگەیاند.

ئانیتا ئاناند وەزیری دەرەوەی كەنەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیبووی: زانیاریمان پێگەیشتووە هاووڵاتییەكمان لە ئێران بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە كوژراوە.

وەزیری دەرەوەی كەنەدا سەرەڕای سەركۆنەی ئەنجامدانی هەر توندوتیژی و پێشێلكارییەك بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە، داوای كرد بەپەلە هەڵمەتی كوشتن و لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە شارەكان رابگیرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.