Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 12:56

رووسیا دەرکردنی دیپلۆماتکارێکی بەریتانی به‌ تۆمەتی سیخوڕی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە حكوومه‌تی رووسیا دەرکردنی دیپلۆماتکارێکی بەریتانی ڕاگەیاند کە تۆمەتبار بووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی خزمەتگوزاریی نهێنیی بۆ بەریتانیا، ئەمەش لە ئه‌نجامی پەرەسەندنی نوێی گرژییە دووقۆڵییەکانه‌ كه‌ به‌هۆی ململانێکانی ئۆکراینا هاتۆته‌ كایه‌وه‌.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە لەندەن یەکێکە لە پشتیوانە سەرەکییە سەربازی و داراییەکانی کیێڤ و چالاکانە بەشدارە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ڕۆژئاوا بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە نزیکەی چوار ساڵە بەردەوامە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردۆتەوە، دانای دۆلاکییە بەرپرسی کاروباری بەریتانیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا کراوە بۆ ئەوەی ئاگاداربکرێتەوە کە دیپلۆماتکارێک لە باڵیۆزخانەکە ده‌بێت رووسیا جێبهێڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیارییان هه‌یه‌ كه‌ بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌ریتانیا كاری كردووه‌ .

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاندووه‌: ئەو دیپلۆماتکارە دوو هەفتە مۆڵەتی پێدراوە بۆ ئەوەی رووسیا بەجێبهێڵێت.

هاوكات، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئەو دیپلۆماتکارەی کە باسی لێوە دەکرێت گاریس ساموێل دەیڤزە کە لەژێر پەردەی پۆستی وەزیری دووەمی باڵیۆزخانەی بەریتانیا ڕەوانەی ڕووسیا کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشكراشی كردووه‌:  مۆسکۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ کە ڕێگە بە بوونی توخمە زانیارییه‌كانی دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا نادات لەسەر خاکی رووسیا كار بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌، لەندەن بە خێرایی ئەو تۆمەتانەی ئیدانە کرد و بە خراپەکارانە و بێ بنەما وەسفی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بیر لە بژاردەکانی خۆی دەکاتەوە بۆ وەڵامدانەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەمە یەکەمجار نییە کە کرێملین تۆمەتی بەدخوازانە و بێ بنەما دەخاتە سەر ستافەکەمان ئێمە بە وردی بیر لە بژاردەکانی خۆمان دەکەین بۆ وەڵامدانەوە."

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.