حكوومەتی كەنەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە كوژرانی هاووڵاتییەكی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئێران بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە راگەیاند.
ئانیتا ئاناند وەزیری دەرەوەی كەنەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی: زانیاریمان پێگەیشتووە هاووڵاتییەكمان لە ئێران بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە كوژراوە.
هەروەها نووسیویەتی: فەرمانبەرانی كونسوڵخانەكەمان لە ئێران بەردەوام لەگەڵ ماڵباتی ئەو هاووڵاتییە لە كەنەدا لە گفتوگۆدان.
وەزیری دەرەوەی كەنەدا ئاماژەشی داوە: ئەوە روونە كە ئێران توندوتیژی و پێشێلكاری بەرامبەر بە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكانی گەلەكەی كردووە.
ئانیتا ئاناند جەختیشی كردەوە كە كەنەدا بە توندی سەركۆنەی ئەو توندوتیژییانە بەرامبەر خۆپیشاندەران دەكات و داوا دەكات بەپەلە رابگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.