بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بڕیاری کاراکردنی چەند کامێرایەکی گەڕۆکی چاودێریی خێرایی لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکە دەرکرد، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
ڕۆژی پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ڕایگەیاند: کامێرای ڕاداری گەڕۆک لە چەند شەقامێکەوە لە ڕۆژی شەممە، 17ـی کانوونی دووەمی 2026 دەکەوێتە کار کامێرا گەڕۆکەکان لەم شوێنانەی خوارەوە چالاک دەبن:
شەقامی سەرەکیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەردوو ساید.
مەودای نێوان ترافیک لایتی نەخۆشخانەی شەعبانیکی (فریاکەوتن) تاوەکو فلکەی نەورۆز.
لە فلکەی نەورۆزەوە بەرەو نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەتایبەتی لە ناوچەی نزیک قوتابخانەی ئامادەیی کوردستان ساڵح.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو شەقامانەی کامێرایان تێدا جێگیر دەکرێت، خێرایی ڕێگەپێدراو تێیاندا تەنها (50 کم/کاتژمێر) دەبێت، هەر شۆفێرێک لەو خێراییە زیاتر بڕوات، ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.