Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 06:01

کەشناسی: لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان ئەگەری باران و بەفر هەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم ئەمڕۆ لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نمە باران ببارێت، لە هەمان کاتدا لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک بەفر هەیە.

بۆ سبەی هەینی، 16ـی کانوونی دووەم، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە گشتی بەرەو ساماڵ و پەڵە هەور بڕوات. پلەی گەرما جێگیر دەبێت و نزیک دەبیتەوە لەو پلانەی ئەمڕۆ تۆمار دەکرێن.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بە پلەی سیلیزی:

ناوچە جیاجیاکانی کوردستان  پێنجشەممە هەینی
هەولێر 8 9
سلێمانی 5 6
دهۆک 7 7
هەڵەبجە 5 5
زاخۆ  7 8
سۆران  5 5
پیرمام 3 3
حاجی ئۆمەران 1 0
چەمچەماڵ 6 7
ئاکرێ 6 7

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.