سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە و هەردوولا هيوايان خواست ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له واده‌ى ياساييى خۆيان‌دا به‌ڕێوه بچن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه, نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى وێڕاى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هيوايان خواست ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له واده‌ى ياساييى خۆيان‌دا به‌ڕێوه بچن و حكوومه‌تێك پێك بێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتييان و ئاڵنگارييه‌كان بێت. هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
هه‌ردوولا نيگه‌رانييان ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه ده‌ربڕى و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ديالۆگ و ڕێگه ديپلۆماسييه‌كان. له‌مباره‌يه‌وه دووپاتيان كرده‌وه كه گرژييه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه زياتر ده‌كەن.
ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سوورياش، نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگيرييه‌ك له مافه‌كانى گه‌لى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان له سووريا ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ر له سه‌ره‌تاى ڕووداوه‌كانى حه‌له‌به‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان له هه‌وڵدا بووين بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پاراستنى سه‌قامگيرى و له هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێوركردنه‌وه، به‌رده‌وامين.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستايشى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانی له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريدا كرد.
پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا؛ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه يان برێم كونسوڵى گشتيى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.