Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 03:36

پەرلەمانی عێراق ناوی بەربژێرانی سەرۆک کۆماری پەسەند کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەنێو لیستی پەسەندکراوەکاندا ناوی هەردوو بەربژێرە فەرمییەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان (فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی) هاتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە پشتبەستن بە ماددەی 4 لە یاسای حوکمەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ناوی 15 بەربژێری لە کۆی 81 بەربژێر ڕاگەیاند کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە.

لەناو لیستەکەدا، ناوی هەریەک لە (فوئاد محەممەد حوسێن بەگی) و (نەوزاد هادی مەولوود) وەک دوو بەربژێری پەسەندکراو هاتووە، کە هەردووکیان بەربژێری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پەرلەمان، لیستی تەواوی بەربژێرە پەسەندکراوەکان ئەمانەن:

1. شوان حوێز فەریق نامیق
2. ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
3. حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری
4. نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا 
5. ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
6. سامان عەلی ئیسماعیل شالی
7. سەباح ساڵح سەعید
8. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی زاهیر
9. عەبدولـلەتیف محەممەد جەمال ڕەشید شێخ محەممەد 
10. ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەلیوی
11. نزار محەممەد سەعید محەممەد گەنجی (نزار ئامێدی)
12. سەردار عەبدوڵڵا مەحموود تایمز
13. فوئاد محەممەد حوسێن بەگی (بەربژێری پارتی)
14. موسەننا ئەمین نادر
15. نەوزاد هادی مەولوود (بەربژێری پارتی)

سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش داوە، هەر کەسێک ناوی لەم لیستەدا نییە و مەرجە یاساییەکانی تێدا نییە، مافی ئەوەی هەیە لە ماوەی 3 ڕۆژدا لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە، تانە و ناڕەزایەتی (بەبێ ڕسوومات) پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵی بکات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.