ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای کازم (سڵاوی خوای لەسەر بێت) سبه‌ی پێنجشه‌ممه 15-1-2026 پشووی فه‌رمی ده‌بێت له قوتابخانه‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكاندا.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌وه‌ش هاتووه: بڕیار دراوه بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان، باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان و زانکۆکان، بەو مەرجەی ئەم بڕیارە کار نەکاتە سەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی زانکۆ و ئەوەش بەپێی هەڵسەنگاندنی زانکۆکان خۆیان دەبێت.
پارێزگای كه‌ركووك راشیگه‌یاندووه: ئەم بڕیارە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای کازم (سڵاوی خوای لەسەر بێت) دراوە، ئه‌مه وێڕای بەردەوامبوونی دەوام لەو فەرمانگانەی کە ئەرکی خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتییان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.