وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بریاری دا پێدانی ڤیزەی وڵاتەكەی بە هاووڵاتییانی 75 وڵات رابگرێت، یەكێك لەو وڵاتانەش عێراقە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بڕیاردرا پێدانی ڤیزەی ئەمریكا بە هاووڵاتییانی 75 وڵات رابگیرێت.
لەنێو ئەو وڵاتانەی كە ئەمریكا ڤیزەیان پێ نادات، عێراق، ئێران، یەمەن، میسڕ و سۆماڵ، رووسیا، ئەفغانستان، بەرازیل، تایلاند، نێجیریا و چەند وڵاتێكی دیكە هەن.
ئەمریكا هەروەها لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، بڕیاریدابوو پڕۆگرامی تیروپشكی كارتی سەوز (گرین كارت) بۆ كۆچكردن و مانەوەی هەمیشەیی لەو وڵاتە رابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.