Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 23:43

وەزارەتی پەروەردە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی بۆ پۆلی 9 و 12 کەم کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی قوتابیان دەرکرد و تێیدا بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە کۆتاییەکان کەمکردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەم، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەت کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، سۆران، زاخۆ و ڕاپەڕین کراوە، بڕیاردراوە ئەو بابەتانەی لە خشتەی هاوپێچی نووسراوەکەدا هاتوون، بۆ تاقیکردنەوەکان داواکراو نەبن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ پۆلی 12ـی ئامادەیی کەمکردنەوەکە لقی زانستی و وێژەیی دەگرێتەوە و ئەو بابەتانە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا (وزاری) نایەنەوە وە هەروەها بۆ پۆلی 9ـی بنەڕەتیش بابەتە دیاریکراوەکان لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆدا داواکراو نابن.

وەزارەتی پەروەردە: ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی 2025- 2026 و ساڵانی داهاتووش کارا دەبێت، تا ئەو کاتەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکان و چاپەمەنییەکانەوە پەرتووکی خوێندن سەرلەنوێ ئامادە دەکرێتەوە و گشتاندنی نوێی بۆ دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە تەنها لە پێناو بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندکاران نراوە، بۆ ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوە کۆتاییەکاندا بارگرانییان لەسەر کەم ببێتەوە.

ئەم لینکە دابگرە 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.