Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:49

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە پاتریک دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان بڕێم کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا خستە ڕوو. هەروەها ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا.

هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی و زیاتر پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.