ئهمڕۆ چوارشەممە 14-1-2026، جێگری سەرۆک وەزیرانی حكوومهتی کیێڤ ڕایگەیاند کە ئەو خێزانانەی کە منداڵیان هەیە لە پێنج شارۆچکەی ناوچەی زاپۆریژژیا (باشوور) كه نزیکن له هێڵی پێشەوەی جهنگ لەگەڵ ڕووسیا پێویسته چۆڵبکرێن.
ئاژانسی ههواڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، ئۆلێکسی کولێبا جێگری سهرۆكوهزیرانی ئۆكراینا لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە رایگهیاند: "بڕیارێکی قورسه بەڵام پێویستمان داوە، فەرمانی چۆڵکردنی منداڵان لەگەڵ دایک و باوکیان یان سەرپەرشتیاری یاسایی لە پێنج شارۆچکەی ناوچەی زاپۆریژژیامان دهركردووه، ئهوهش بۆ پاراستنی گیانیان بووه.
ئاماژەی بەوەشکردووه: "فەرمانەکە نزیکەی 40 منداڵ لە 26 خێزان دهگرێتهوه. "

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.