بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامیی شەپۆلێکی باران و بەفر و دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرما دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: کاریگەری ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی هەرێمی گرتووەتەوە، تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت نمە باران لە ناوچە جیاوازەکان ببارێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر بە تێکەڵی لەگەڵ باران لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی دێت و بۆ شەو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە. پلەی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بۆ سبەی پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەم کەشناسیی پێشبینی دەکات لە کاتەکانی بەیانیدا ئاسمان نیمچە هەور بێت و نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان و بەفرێکی کەم لە ناوچە سنوورییەکان ببارێت. بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە. پلەی گەرما هاوشێوەی پلەکانی ئەمڕۆ دەمێننەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
| ناوچە جیاجیاکانی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 8 | 8 |
| سلێمانی | 6 | 6 |
| دهۆک | 6 | 6 |
| هەڵەبجە | 6 | 6 |
| ئاکرێ | 6 | 6 |
| چەمچەماڵ | 7 | 7 |
| زاخۆ | 6 | 6 |
| سۆران | 2 | 2 |
| پیرمام | 4 | 5 |
| حاجی ئۆمەران | -1 | 0 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.