لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست پێ دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەم، وەزارەتی شاروەانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی کانی قڕژاڵە، نزیکەی 750 پارچە زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش بکرێت کە ناویان گەڕاوەتەوە. بەمەش ژمارەی ئەو شارەوانییانەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر زەوییان دابەش کردووە، گەیشتە 13 شارەوانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تا ئێستا نزیکەی 31 هەزار پارچە زەوی لە سنووری 12 سەرۆکایەتیی شارەوانیی جیاواز دابەش کراون، کە ناوچەکانی شەمامک، بنەسڵاوە، دارەتوو، کەسنەزان، بەحرکە، مەخموور، قوشتەپە، دیبەگە و چەند شوێنێکی دیکە دەگرێتەوە.
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان جەخت دەکەنەوە کە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرج و ڕێنمایییەکان دەیانگرێتەوە، لە سنووری شارەوانییەکانی خۆیاندا پارچە زەوی وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.