ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دوو پرسی پەیوەندیدار بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت:
لە تەوەری یەکەمدا، پوختەی ساڵی دارایی 2025 و تاووتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026، بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگەکانی (11) و (12)ی ساڵی 2025، زامنکردنی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2026 و شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵ گفتوگۆ دەکرێ.
لە تەوەری دووەمدا، جێبەجێکردنی ڕێککەوتتنامەی سێقۆڵیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025 و بەرەوپێشچوونەکانی بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتتنامەکە و خستنەڕووی داتا و زانیارییەکان لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ گەنجینەی فیدراڵی گفتوگۆ دەکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.