Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 11:57

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق جەخت لە گرنگیی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و ناردنی شایستە داراییەکان و مووچەی مانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی کانوونی دووەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە تایبەت بوو بە مافە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە، بە هەر دوو مووچەی مانگەکانی یازدە و دوازدەی ساڵی ڕابردووەوە.

هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، پشتیوانيی وڵاتەکەی بۆ هەرێم و بە تایبەتی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە و ئاماژەی دا بەوەی هەرێمی کوردستان هاوبەش و هاوپەیمانێکی بەهێز و گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد.

تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.