Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 07:48

ئێران چوار رۆژە بێ ئینتەرنێتە

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای (نێت بلۆكس) تایبەت بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە، ماوەی چوار رۆژە هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران پچڕاوە.

كۆمپانیای نێت بلۆكس بڵاوی كردۆتەوە: ماوەی 96 كاتژمێرە هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران پچڕاوە، ئەمە جگە لەوەی كە تۆڕە پەیوەندی و كۆمەڵایەتییەكانی دیكەش بەردەوام دەپچڕێن.

لە رۆژی 28ی مانگی رابردووەوە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و گرانی نرخی كاڵا و شتومەك و سەختی ژیان لە شارەكانی ئێران دەستیان پێ كرد، دواتر خۆپیشاندانەكان فراوانتر بوون و چوونە قالبی سیاسییەوە.

دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوام ئیسرائیل و ئەمریكا تۆمەتبار دەكەن بە پاڵپشتیكردن لە خۆپیشاندەران و هەوڵدان بۆ تەشەنەكردنی ئاڵۆزییەكان لە ناوخۆی ئێراندا.  

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رێكخراوی ئێران هیومن رایتس وۆچ بڵاوی كردۆتەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەكان تا ئێستا زیاتر لە 6 هەزار كەس لە شارەكانی ئێران كوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.